Erbil 31°C سێشەممە 30 حوزەیران 07:27

یەكێتی ئەوروپا كار لەسەر سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ئێران دەكات

کوردستان TV
100%

یەكێتی ئەوروپا تاوتوێی ئەوە دەكات كە سزای نوێ و توندتر لە جارانی رابردوو بەسەر ئێران بسەپێنێ بەهۆی ئەنجامدانی توندوتیژی و پێشێلكارییەكان دژ بە خۆپیشاندەران.

ئەنوەر ئەنوونی گوتەبێژی بەشی پەیوەندییەكانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند: وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا ئێستا تاوتوێی ئەوە دەكەن كە سزای نوێ بەسەر ئێران بسەپێنێت، یەكێك لەو سزایانەش خستنی سوپای پاسدارانە بۆ نێو رێكخراوە تیرۆستییەكان.

راشیگەیاند: سەپاندنی سزای نوێ رێكاری تایبەتی خۆی هەیە و دەبێت بە ڕەزامەندی سەرجەم وڵاتانی ئەندامی یەكێتی ئەوروپا بێت.

ئەمە لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی دەرەوەی ئێران باڵیۆزی هەریەك لە وڵاتانی بەریتانیا، فڕەنسا، ئەڵمانیا و ئیتاڵیای بانگهێشت كردبوو و ڤیدیۆی دیمەنی كاری تێكدەرانەی خۆپیشاندەرانی بۆ نمایش كردبوون، داواشی لێ كردبوون ئەو دیمەنانە بەشێوەی راستەوخۆ لە وڵاتەكانیان بڵاو بكەنەوە بۆ ئەوەی چیتر پاڵپشتی خۆپیشاندەران نەكەن.

خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكان لە ئێران لە كۆتاییەكانی 2025 بەهۆی خراپی دۆخی ئابووری و بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی كەلوپەل دەستیان پێ كرد، لە رۆژی 8ی ئەم مانگەوە خۆپیشاندانەكان فراوانتر بوونە و گەیشتوونەتە لووتكە.

دوێنێ یەكشەممە ئاژانسی رادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران (IRIB) بڵاوی كردەوە: بەهۆی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكان لە سەرجەم شارەكانی ئێران تا ئێستا 38 پۆلیس و ئەندامی هێزە ئەمنییەكان كوژراون.

بەگوێرەی ئامارە نافەرمییەكانیش تا ئێستا 12 خۆپیشاندەر و هاووڵاتی سڤیل كوژراون كە لەنێویاندا منداڵ و ئافرەت هەن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.