Erbil 31°C دووشەممە 15 حوزەیران 11:11

مه‌سعود پزیكشیان: هیچ هه‌نگاوێكی ئه‌منیی به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران مه‌گرنه‌ به‌ر

کوردستان TV
100%

ه‌مڕۆ چوارشەممە، مەسعوود پزیشكیان سەرۆککۆماری ئێرا بۆ ده‌سه‌لاتی جێبه‌جێكردن دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ "هیچ هەنگاوێکی ئه‌منیی بەرامبەر بە خۆپیشاندەران نەگیرێتەبەر و جیاکاری لە نێوان ئەوان و ئاژاوەگێڕاندا بکرێت.

حەممەد جەعفەر غەمپەنا، جێگری سەرۆکی کۆمار بۆ کاروباری جێبەجێکردن لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا رایگه‌یاندووه‌: "ئەمڕۆ بەڕێز پزیشكیان فەرمانی دەرکردووه‌ کە هیچ ڕێوشوێنێکی ئەمنیی بەرامبەر خۆپیشاندەران و خەڵکی بەشدار لە ڕێپێوانەکان نەگیرێتەبەر".

زیاتر گوتی، ئەوانەی چەکی ئاگرین و چەقۆ هەڵدەگرن و هێرش دەکەنە سەر بنکەی پۆلیس و شوێنە سەربازییەکان ئاژاوەگێڕن و دەبێت جیاوازی لە نێوان خۆپیشاندەران و ئاژاوەگێڕاندا بکرێت.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.