Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 22:04

ڤەنزوێلا بەدوای ئەو كەسانە دەگەڕێت كە دەستیان هەبووە لە دەستگیركردنی مادورۆ و هاوژینەكەی

کوردستان TV
100%

حكوومەتی ڤەنزوێلا ئەمڕۆ دووشەممە لە رێگەی مەڕسوومێكەوە فەرمانی بە سەرجەم پۆلیس و سەرجەم هێزە ئەمنییەكان كردووە لێكۆڵینەوەی ورد دەست پێ بكەن بۆ دەستگیركردنی هەموو ئەو كەسانەی دەستیان هەبووە لە ئۆپڕاسیۆنی دەستگیركردنی نیكۆلاس مادورۆ و هاوژینەكەی.

لە مەڕسوومە حكوومییەكەدا باری لەناكاو لە تەواوی وڵات راگەیەنراوە و فەرمان بە پۆلیس و ھێزە ئەمنییەكان كراوە بەپەلە دەست بە لێكۆڵینەوەكان بكەن بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی هەموو ئەو كەسانەی دەستیان لە ئۆپڕاسیۆنەكەی ئەمریكا لە كاراكاسی پایتەختدا هەبووە.  

پۆلیس و هێزە ئەمنییەكان هەروەها دەست واڵاكراون لە پشكنین و دەستگیركردنی هەر شوێن و كەسێك لە هەر ئاست و پۆستێكدا بێت لە تەواوی وڵاتدا.

ئۆپڕاسیۆنەكەی ئەمریكا بەرەبەیانی رۆژی شەممەی رابردوو لە كۆشك و شوێنی مانەوەی نیكۆلاس مادۆرۆ ئەنجامدرا و تێیدا سەرۆك و هاوژینەكەی دەستگیركران و رفێنران.

بەفەرمانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، ئەمڕۆ دووشەممە یەكەم دانیشتنی دادگای مادورۆ و هاوژینەكەی لە دادگای نیۆیۆڕك بەڕێوەچوو و تۆمەتی كۆكایین و تیرۆر و چەك و چەندانی دیكەی ئاراستە كران.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.