Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 11:26

تارا جەلال كاندیدی پارتی دەبێتە ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەدین

کوردستان TV
100%

بەپێی بڕیارێکی فەرمی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، (تارا جەلال حەمید) کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان، وەک نوێنەری کوردانی خورماتوو دەبێتە ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەدین.

 لە نووسراوەكەی كۆمیسیۆن هاتووە، تارا جەلال لە ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەدین شوێنی ئەشواق سالم حەسەن ئەلجبووری دەگرێتەوە دوای ئەوەی ناوبراو لە هەڵبژاردنی رابردووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەركەوتنی بەدەستهێنابوو.

بە دەستبەکاربوونی تارا جەلال، ژمارەی نوێنەرانی کوردان لە خورماتوو لە ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەدین بۆ دوو ئەندام بەرزدەبێتەوە. ئێستا هەریەکە لە (یاسین محەمەد و تارا جەلال) نوێنەرایەتی کوردانی ناوچەکە دەکەن لە ئەنجوومەنەکەدا، ئەمەش وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ پاراستنی مافی کوردانی ناوچە دابڕاوەکان لەو پارێزگایەدا ئەژمار دەکرێت.

كۆمیسیۆن ئاماژەی بەوەشداوە كە تارا جەلال كاندیدی پارتی لەسەر لیستی هاوپەیمانی (ئەلحەسم ئەلوەتەنی) توانیبووی (1415) دەنگ بەدەستبهێنێت، بە شایستەترین کاندیدی دواتری لیستەکە دادەنرێت بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورسییە دیاریکراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.