Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 13:09

لێدوانی مادورۆ و هاوژینەكەی لە دادگای نیۆیۆڕك

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە لە دادگای نیۆیۆڕك لە ئەمریكا یەكەم پڕۆسەی دادگاییكردنی سەرۆكی ڤەنزوێلا و هاوژینەكەی بەڕێوەچوو، هەردوو تۆمەتبار سەرجەم ئەو تۆمەتانەیان رەتكردەوە كە لەلایەن دادگاوە ئاراستەیان كرابوو.

نیكۆلاس مادورۆ لەبەردەم دادوەر گوتوویەتی "من سەرۆكی ڤەنزوێلام و ئێستاش دیلی جەنگم، لەنێو ماڵەكەی خۆمدا لە كاراكاس دەستگیر كرام".

مادورۆ لە بەردەم دادوەر سەرجەم ئەو تۆمەتانەی رەتكردۆتەوە سەبارەت بە ماددەی هۆشبەر و كۆكایین و چەك و تیرۆر ئاراستەی كراون.

بەهەمانشێوە سیلیا فلۆرێس هاوژینی مادورۆ ئەویش سەرجەم ئەو تۆمەتانەی رەتكردۆتەوە و جەختی كردەوە كە تا ئێستا خانمی یەكەمی ڤەنزوێلایە.

فلۆرێس گوتوویەتی "من بێ تاوانم و هەموو ئەو تۆمەتانەی لەبارەی كۆكایین و قاچاغی ماددەی هۆشبەر ئاراستەم كراون دوورن لە راستییەوە.

بەرەبەیانی رۆژی شەممەی رابردوو لە ئۆپڕاسیۆنێكدا هێزێكی تایبەتی سوپای ئەمریكا لە كاراكاس، نیكۆلاس مادۆرۆ سەرۆكی ڤەنزوێلا و هاوژینەكەیان دەستگیر كرد و رفاندییان.

دوای ئۆپەڕاسیۆنەكە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند كە نیكۆلاس و هاوژینەكەی بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر و تیرۆر و چەند تۆمەتێكی دیكە لە دادگای نیۆیۆڕك دادگایی دەكرێن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.