نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماری ته‌ندروستیی گشتیی شاری هه‌ولێری له رۆژانی پشووی سه‌ری ساڵدا خستووه‌ته‌ڕوو و ده‌ڵێت، 294 منداڵ له‌و چه‌ند رۆژه‌ی پشووی سه‌ری سال له دایكبوونه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌وه‌ش هاتووه: تەواوى تیمە تەندروستیەکان و نەخۆشخانەکان لە ئەرک دابوونە و 5 هەزار و 486 نەخۆش سەردانى نەخۆشخانە گشتییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێریان کردووە.
ئه‌وه‌ش هاتووه: 502 نەشتەرگەرى گەورە و بچووک ئەنجامدراوە، ته‌نیا بۆ شوشتنی گورچیلە 1427 هاووڵاتیی سەردانی سەنتەری شوشتنی گورچیلەیان کردووە.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به ئاماری له دایكبوونی منداڵان پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاندووه: هەزار و 423 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی لەدایک بوونیان کردووە و 294 منداڵ له رۆژانی پشووی سه‌ری ساڵدا لەدایکبوونە، 101 کوڕ و124 کچ بەئاسایی و 26 کوڕ و 32 کچ له رێگه‌ی نەشتەرگەریی له‌دایكبوونه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.