ئەمڕۆ شەممە 3-1-2026، وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگهیاند،هێرشی ئەمهریکا بۆ سەر ڤەنزوێلا ئاشتیی جیهانی دهخاته مهترسییهوه و لێکەوتەکانی هەڕەشە لە سیستەمی نێودەوڵەتیی دەکەن.
وەزارەتی دهرهوهی ئێران لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە: "بە تووندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ڤەنزوێلا دەکەین کە پێشێلکارییەکی زەقی سەروەریی ئەم وڵاتە و یەکپارچەیی خاکەکەیەتی".
ئاماژەی بەوەش کردووە: "دەستدرێژیی سەربازیی بۆ سەر ڤەنزوێلا پێشێلکردنێکی ڕوونی بنەما بنەڕەتییەکانی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکانە."
وهزارهتی دهرهوهی ئێران دهشڵێت: "هێرشی ئەمهریکا بۆ سەر دەوڵەتێکی سەربەخۆ و ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان، پێشێلکردنی ئاشتی و ئاسایشە و لێکەوتەکانی هەڕەشە لە سیستەمی نێودەوڵەتی دەکەن."
حكوومهتی ئێران جەختیش دهكاتهوه لەسەر مافی ڤەنزوێلا وهكو وڵاتێكی دانپێدانراو لە بەرگریکردن لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکەکەی و مافی گەلەکەی لە ئێستا و داهاتوودا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.