Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 10:56

هاتوچۆی سلێمانی: بۆ وەرگرتنی مۆڵەت دەبێت بە شێوەی ئەلیکترۆنی نۆرە بگیرێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی، سیستەمی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی بۆ بەشی مۆڵەت کارا دەکات و هاووڵاتییان لەمەودوا دەبێت پێشوەختە و لە ڕێگەی ماڵپەڕەوە نۆرە بگرن.

بە مەبەستی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و ڕاییکردنی مامەڵەکان بە شێوەیەکی سەردەمیانە، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی سیستەمێکی نوێی ڕاگەیاند کە تێیدا سەردانکردنی بەشی مۆڵەت دەبێتە ئەلیکترۆنی.

بەپێی ڕێنماییە نوێیەکان، سیستەمی نۆرەگرتنەکە هەفتانە یەک جار لە ئێوارەی ڕۆژی شەممەوە (کاتژمێر 7:00) چالاک دەبێت. هاووڵاتییان دەتوانن سەردانی ماڵپەڕی هاتوچۆی سلێمانی بکەن و ڕۆژێک لەو هەفتەیەی دێت هەڵبژێرن و خۆیان تۆمار بکەن.

سیستەمەکە تایبەتمەندیی ناسینەوەی کەسیی هەیە و تەنیا ئەو کەسەی نۆرەکەی گرتووە دەتوانێت سەردان بکات. لە سەرەتادا ئەم خزمەتگوزارییە بە شێوەیەکی ئەزموونی جێبەجێ دەکرێت.

چۆنیەتیی نۆرەگرتن و هەنگاوەکان:

1. کردنەوەی ماڵپەڕی هاتوچۆی سلێمانی.
2. کلیککردن لەسەر بەشی "نۆرەگرتنی بەشی مۆڵەت".
3. نووسینی ناوی سیانی بە کوردی، ژمارەی تەلەفۆن و گرتنی وێنەیەکی ڕووبەڕووی کەسی سەردانیکەر.
4. دیاریکردنی ئەو ڕۆژەی دەتەوێت سەردان بکەیت.
5. پێشکەشکردنی داواکارییەکە و وەرگرتنی فۆرمێک (دەکرێت سکرین شۆت یان پرینت بکرێت).
6. فۆرمەکە دەبێت وێنەی کەسی و "کیوئاڕ کۆد"ـی لەسەر بێت، کە لە ڕێگەی ئامێری خوێنەرەوە پشتڕاست دەکرێتەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.