Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 00:44

زانکۆی سۆران: بەهۆی نالەباریی کەشوهەواوە ئەم هەفتەیە خوێندنی قۆناغی یەکەم دەکرێتە ئۆنلاین

کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی زانکۆی سۆران بڕیاری دا، بەهۆی نالەباریی کەشوهەواوە خوێندنی قوتابییانی قۆناغی یەکەم بۆ ماوەی ئەم هەفتەیە بکرێتە ئۆنلاین، بەڵام دەوامی فەرمانبەران وەک خۆی دەمێنێتەوە.

بەهۆی نالەباریی کەشوهەوا و لەپێناو پاراستنی سەلامەتی و تەندروستیی قوتابییان، ئەنجوومەنی زانکۆی سۆران بڕیاری دا، خوێندنی قوتابییانی قۆناغى یەکەمی بەشە زانستییەکانی سەرجەم فاکەڵتییەکانی زانکۆکە، بۆ ئەم هەفتەیە واتا لە ڕێکەوتی 3/1/2026 تاکوو 8/1/2026، بکرێتە ئۆنلاین.

زانکۆی سۆران ئاماژەی بەوەش داوە، بۆ ئەم مەبەستە بەشە زانستییەکانی سەرجەم فاکەڵتییەکان، کات و خشتەی بەڕێوەچوونی وانەکان بەگوێرەی ئەم پێشهاتە تازەیە ئامادە دەکەن و بۆ قوتابییانی ڕەوانە دەکەن.

لە بەشێکی دیکەی بڕیارەکەدا ڕوون کراوەتەوە، کە ئەم بڕیارە تەنیا تایبەتە بە قوتابییان و دەوامی کارگێڕیی فەرمانبەرانی زانکۆ ئاسایی دەبێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.