بەرپرسێكی نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایكبوونی هەولێر رایدەگەیەنێت كە شەوی رابردوو لە رێكەوتی 1/1/2026 بەشێوەیەكی گشتی 37 منداڵ لەدایكبوون كە بەشێكیان بە نەشتەرگەری لەدایكبوون.
شوان تەحسین بەڕێوەبەری کارگێریی نەحۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوونی فێرکاری هەولێر بە (کوردستان تیڤی) راگەیاند: شەوی رابردوو لە رێكەوتی 1/1/2026 واتا لە سەری ساڵی نوێدا 37 منداڵ لە نەخۆشخانەكەمان لە دایک بوون.
راشیگەیاند: لەنێو ئەو منداڵانەی لەدایكبوون 7 کچ و 3 کوڕ بە رێگەی نەشتەرگەری لەدایكبوونە، هەروەها 16 کچ و 11 کوڕی دیكەش بەشێوەی ئاسایی لە دایکبوون.
بەڕێوەبەری کارگێریی نەحۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوونی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا كە تەندروستی سەرجەم منداڵە تازە لەدایكبووەكان جێگیرە و هیچ نەخۆشییەکیان نییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.