بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا ئه‌مڕۆ چوارشەممە رووسیای تۆمەتبار کرد بە بازرگانیکردن بە تۆمەتی بێ بنەما و رایگەیاند، پووتین به‌دوای پاساوی بێ بنه‌ما ده‌گه‌ڕێت و كات به‌فیڕۆ ده‌دات.
کایا کاڵاس بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی "ئێکس" نووسیویەتی، "مۆسکۆ هەوڵدەدات ئەو پێشکەوتنانەی ئۆکراینا و هاوبەشە رۆژئاواییەکانی بەرەو ئاشتی بەدەستی هێناوە تێکبدات".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو رووسیا به بیانوی ده‌ستوه‌ردانی وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له دۆخی ئه‌منیی ئۆكراینا نایه‌وێت بێته سه‌ر مێزی دانوستان و پرۆسه‌ی ئاشتی به ئاكام بگه‌یه‌نێت .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.