بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە فەرهاد ئەترووشی كرد.
سەرۆكی حكوومەت لە پەیامە پیرۆزباییەكەدا رایگەیاند: هیوادارم بەڕێزتان بە هاوکاری و هاوئاهەنگی لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی و ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران، داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان بکەن.
دەقی پەیامە پیرۆزباییەكەی مەسرور بارزانی بۆ فەرهاد ئەترووشی:-
بەڕێز فەرهاد ئەترووشی جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق،
بە بۆنەی هەڵبژاردنتان بە جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەم و ئومێدی سەرکەوتنتان لەم ئەرکە نوێیەدا بۆ دەخوازم.
هیوادارم بەڕێزتان بە هاوکاری و هاوئاهەنگی لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی و ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران، بتوانن خزمەتی بەرژەوەندییەکانی گشت هاووڵاتی و پێکهاتەکانی عێراق بکەن، لە هەمانکاتیشدا داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستانیش بکەن.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
2025/12/30
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.