وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشكرای كرد كە بە دووری نازانن دووبارە ئەمریكا هێرش بكاتەوە سەر تاران، لەگەڵ ئەوەشدا تەواوی ئامادەكارییەكانی وڵاتەكەی بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەكان دووپات كردەوە.
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: بە دووری نازانین دووبارە لەلایەن ئەمریكاوە هێرشمان بكرێتە سەر یاخود كردەوەیەكی دیكەی سەربازی دژی وڵاتەكەمان ئەنجام بدرێت.
راشیگەیاند: لە بەرامبەریشدا ئێران بەهەموو هێزییەوە ئامادەیە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرش و پەلامارێك تەنانەت باشتر لە جاران.
عێراقچی گوتیشی: ئامادەكاریمان بۆ جەنگ و پەلامارەكان مانای ئارەزووی جەنگ ناگەیەنێت، بەڵكو ئامانجی سەرەكیمان روونەدانی جەنگە، باشترین بژاردەش بۆ ئەمە ئامادەكارییە بۆ هەر سیناریۆیەك ئەگەر روو بدات.
وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیشی كردەوە كە وڵاتەكەی دووبارە هەموو ئەو شوێنانەی نۆژەن كردۆتەوە كە بەهۆی هێرشەكان زیانیان بەركەوتبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.