ئه‌مرۆ هەینی دیمەشق پێشوازی لە دوا هه‌نگاوی هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا لەلایەن ئەمه‌ریکاوە کرد، هەنگاوێک کە ڕێگە خۆش دەکات بۆ گەڕانەوەی وەبەرهێنانەکان بۆ وڵاتەکە دوای چەندین ساڵ لە شەڕو ململانێكان.
کۆنگرێسی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر لابردنی ته‌واوه‌تی سزاکانی ئەمه‌ریکا بۆ سه‌ر سووریا کە لە سەردەمی بەشار ئەسەد سەرۆکی پێشووی سوریادا سەپاند بووی.
لای خۆیه‌وه هه‌ر ئه‌مرۆ هه‌ینی له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا پشتڕاستی كرده‌وه که پێشوازی له م هه نگاوه ئه‌رێنی و دڵخۆشكه‌ره ده‌كات و به قۆناغێكی تازه‌ی كرانه‌وه‌ی وڵاتان و وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی له قه‌ڵه‌مدا به‌ڕووی ئاوه‌دانی و بووژانه‌وه‌ی سووریا له داهاتوودا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا داواشی لە هەموو سوریاییەکان کردووە چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوەی وڵات بەشداری بکەن لە هەوڵەکانی بوژانەوەی نیشتمانیدا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.