Erbil 31°C سێشەممە 30 حوزەیران 05:47

پارێزگاری هەولێر: خەڵاتی باشترین هاندەری جیهان بۆ زاخۆ شانازییە بۆ هەموو کوردستان

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و دەستەی کارگێڕی هاندەرانی یانەی وەرزشیی زاخۆ کرد، ئەوەش بەبۆنەی بەدەستهێنانی خەڵاتی جیهانیی (FIFA) وەک باشترین هاندەر.

لە پەیامەکەیدا پارێزگاری هەولێر وێڕای پیرۆزبایی لە یانەکە و جەماوەرەکەی، ئاماژەی بەوە داوە کە بەدەستهێنانی ئەم نازناوە جیهانییە، دەستکەوتێکی گەورەی وەرزشییە.

ئومێد خۆشناو ڕایگەیاند: ''بەبۆنەی بەدەستهێنانی خەڵاتی فیفا بۆ باشترین هاندەری جیهان، پیرۆزبایی ئەو سەركەوتنە مەزنە وەرزشییە لە ئێوە و تەواوی خەڵكی كوردستان دەكەین، بەتایبەت ئەوانەی كە پاڵپشتی هاندەرانی یانەكەتان بوون و دەنگیان بە زاخۆ دا''.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا، پارێزگاری هەولێر جەختی کردۆتەوە کە گرنگی ئەم خەڵاتە لەوەدایە تەنها سەرکەوتنێک نییە بۆ یانەی زاخۆ، ''بەڵکو شانازییەكە بۆ هەموو كوردستان و وەرزشوان و وەرزشدۆستانی''.

لە کۆتاییدا پارێزگاری هەولێر هیوای سەرکەوتنی زیاتر و بەردەوامی بۆ یانەی زاخۆ و وەرزشی کوردستان خواستووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.