ئه‌مڕۆ دووشەممە كۆشكی كرێملین رایگه‌یاند، دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌ندامییه‌تی كیێڤ له ناتۆ خاڵی سه‌ره‌كی و جه‌وهه‌ری دانوستانه‌كانمان ده‌بێت بۆ كۆتایهاتن به شه‌ری چوار ساڵه‌ی نێوانیان.
دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی كۆشكی كرێملین له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس"ی راگه‌یاندووه: بابەتی دووركه‌وتنه‌وه‌ی كیێڤ له بوونی به ئه‌ندامی ناتۆ رێگه‌خۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ دانوستانێكی سه‌ركه‌وتوو و بونیادنه‌ر له‌گه‌ل ئوكراینا.
راشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ر له‌و خاڵه پاشگه‌ز نه‌بنه‌وه هیچ دانوستانێك سه‌ركه‌وتوو نابێت له‌باره‌ی وه‌ستانی جه‌نگ.چونكه ئه‌وه به‌لای رووسیا خاڵی ناكۆكییه‌و سازشی له‌سه‌ر ناكرێ.
دیمیتری پێسکۆڤ ئاماژەی بەوەشکرد، رووسیا چاوەڕێی ئەوە دەکات ئەمه‌ریکا ئەو داواكارییه دوور بخاته‌وه كه ئۆكراینا به به‌رده‌وامی داوای ده‌كات.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: چاوه‌ڕێی ئاكامی گفتوگۆ و دانوستانی به‌رلین ده‌كه‌ن له‌نێوان ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆكانی دیاری ئه‌وروپا و زێلینسكی، دواتر ئه‌وانیش بڕیاری خۆیان له‌سه‌ر پێشنیازه په‌سه‌ندكراوه‌كان ده‌ده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.