Erbil 31°C سێشەممە 30 حوزەیران 12:45

وەجبەی سێیەمی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم گەیشت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی بارزگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، وەجبەی سێیەمی شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2025 گەیشتووەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی بازرگانی.

کۆی گشتی ئەم وەجبەیە بریتییە لە 24 ملیار و 250 ملیۆن دینار. بڕیارە دوای تەواوبوونی ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکان، دەستبەجێ پرۆسەی دابەشکردنەکە دەستپێبکات، کە پشت دەبەستێت بە ریزبەندی ڕۆژی ڕادەستکردنی گەنم لەلایەن جوتیارانەوە بۆ سایلۆکان.

پشکی پارێزگاکان لەم بڕە پارەیە بەم جۆرە دابەشکراوە:

پارێزگای سلێمانی: 9 ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینار.

پارێزگای هەولێر: 7 ملیار و حەوت سەد و پەنجا ملیۆن دینار.

پارێزگای دهۆک: 7 ملیار دینار.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.