سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە هاوخەمی و پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی ڕێباز حەملان دەکات، ئەوەش بەهۆی کۆچی دوایی خاڵییەوە.
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 14ـی کانوونی یەکەم، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ ڕێباز حه‌ملان، پرسه و سه‌ره‌خۆشیى له به‌ڕێزيان و خانه‌واده‌كه‌يان كرد بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو‌ى خاڵيان.
نێچيرڤان بارزانى، وێڕای ده‌ربڕینی هاوسۆزى و هاوخه‌می، هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
لاى خۆيه‌وه ڕێباز حه‌ملان، سوپاس و پێزانينى خۆى و خانه‌واده‌كه‌يانى بۆ په‌يوه‌ندى و هاوخه‌ميى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.