Erbil 31°C دووشەممە 29 حوزەیران 19:39

دادگای فیدراڵی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی پەسەند کرد

کوردستان TV
100%

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لە دانیشتنێکی تایبەتدا، بە فەرمی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی پەسەند کرد و ڕایگەیاند، پرۆسەکە تەواوی مەرجە دەستووری و یاساییەکانی تێدا بووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 14ـی کانوونی یەکەمی 2025، ناوەندی ڕاگەیاندنی دادگای فیدراڵی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، دادگاکە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "مونزیر ئیبراهیم حسێن" و بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی، دانیشتنێکی داخراوی ئەنجام دا بۆ وردبینیکردن لەو ئەنجامانەی کە لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانەوە ئاڕاستەیان کرابوو.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "دوای وردبینی و گفتوگۆکردن، بۆ دادگا دەرکەوت کە پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمان، مەرجە دەستووری و یاساییەکانی تێدا بووە و هیچ شتێک نییە کە ڕەوایەتیی پرۆسەکە لەکەدار بکات".

بەو پێیەش و بە پشت بەستن بە بڕگەی حەوتەم لە ماددەی 93ـی دەستووری عێراق، دادگای فیدراڵی بڕیاری دا بە پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ساڵی 2025 بۆ ناوی ئەو براوانەی لە لیستەکەی کۆمیسیۆندا هاتوون.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.