Erbil 31°C سێشەممە 30 حوزەیران 02:05

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئیدانه‌ی كوژرانی سه‌ربازانی ئاشتیپارێز له‌ سوودان ده‌كات

کوردستان TV
100%

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان هێرشەکەی دێنێ شەممەی له‌ سودان ئیدانە کرد كه‌ بەهۆیەوە شەش سەربازی هێزه‌كانی ئاشتیپارێزی بەنگلادیشی کوژران.

راشیگه‌یاند: هێرشه‌كه‌ دوور بووه‌ له‌ پارێزبه‌ندی كارمه‌نده‌كانینان و بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ناوەندێکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری کادوگلی سودان ئه‌نجامدراوه‌.

گۆتێرێس لە بەیاننامەیەکدا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "بە توندی ئیدانەی هێرشە ترسناکەکەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەکەم کە بنکەی لۆجستیکی نوێنەرایەتی هێزه‌كانی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکانی کردە ئامانج لە کادوگلی لە سودان".

گۆتێرێس داوای خۆی دووپاتکردەوە بۆ لایەنەکانی نێو شه‌ڕو ململانێی سودان كه‌ دەستبەجێ شەڕەکان ڕابگرن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.