Erbil 31°C سێشەممە 30 حوزەیران 04:16

وەزیری خوێندنی باڵا کرێی خوێندنی ساڵی 2025-2026ـی لە قوتابیانی چەمچەماڵ و دەوروبەری خۆشبوو

کوردستان TV
100%

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لەپێناو هاوخەمی و بەدەنگەوەهاتنی دانیشتووانی چەمچەماڵ بەهۆی ئەو کارەساتە سروشتییەی ڕوویداوە، بڕیارێکی گرنگی لە بەرژەوەندی قوتابیانی سنوورەکە دەرکرد.

د. ئارام محەمەد قادر، بڕیاریدا بە لێخۆشبوون لە تەواوی پارەی کرێی خوێندن بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026.

بڕیارەکە تایبەتە بەو قوتابیانەی دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ و ناوچە زیانلێکەوتووەکانی دەوروبەرین، کە لە زانکۆکان بە سیستەمی (پارالێل) یان (خوێندنی ئێواران) دەخوێنن.

بڕیارەکە سەرجەم ئاستەکان دەگرێتەوە، لەوانە:

خوێندنی بەرایی (دبلۆم و بەکالۆریۆس).

خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا).

پێویستە قوتابیان بە بەڵگەنامەی یاسایی (دیکۆمێنت) بیسەلمێنن کە دانیشتووی قەزای چەمچەماڵن یان ئەو شوێنانەی لە کارەساتەکەدا زیانیان بەرکەوتووە، بۆ ئەوەی بڕیارەکە بیانگرێتەوە.


 

بۆ بینینى دەقى فەرمانەکەى وەزیرى خوێندنى باڵا ئەم لینکەى خوارەوە کلیک بکەن؛

https://drive.google.com/file/d/16_vJBDt-v6H2P2PogiIStJa8mcvcSF-M/view?usp=sharing

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.