رێكخراوی یونسێفی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه له بواری منداڵان كار ده‌كات هۆشداری دا لە زیادبوونی مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لە نێو منداڵانی كەرتی غەززە به‌هۆی هاتنی وه‌رزی سه‌رماو و نه‌بوونی پێداویستییه‌كان.
له هۆشدارینامه‌كه‌ی یونسێفدا جەخت لەسەر پێویستی بەپەلەی چڕكردنەوەی گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەكان بەتایبەت جلوبەرگ و چادرەكان كراوه‌ته‌وه بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی سەختی كەشوهەوا له كه‌رتی غه‌ززه‌دا.
ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه، رێكخراوی یونسێف رایگه‌یاندووه، دۆخی ئێستای غه‌ززه زیاتر مەترسی لەسەر سەلامەتی منداڵان دروست كردووه، بەهۆی بەردەوامی بارانبارین و هاتنی ته‌وژمی سه‌رماو سۆڵه‌ی تووند له ناوچه‌كه‌دا، ئه‌مه وێڕای نه‌بوونی پێداویستییه‌كانی خۆگه‌رمكردنه‌وه و سه‌لامه‌تی.
هاوكات بەڕێوبەرایەتی گشتی بەرگریی شارستانی بانگەوازی كردووه كه خه‌ڵكی ئاواره‌ی كه‌رتی باكووری غه‌ززه نه‌چنه ناو خانووه رووخاوه‌كان، له‌به‌ر مه‌ترسی رووخانی خانووه‌كان به‌هۆی بارانبارینی به‌خوڕ. چونكه وه‌كو ئاماژه‌ی پێكراوه ناتوانرێت له‌م دۆخانه‌دا خه‌ڵكی رزگار بكه‌ن.
لای خۆیەوە بەرێوەبەری نووسینگەی راگەیاندنی حكوومەتی غەززە راگەیاند : دەسەڵاتداران چەندین جار هۆشدارییان داوە لەكاردانەوەی زریانەكە وپێویستی به په‌له‌ی به‌هاناوه هاتنی رێكخراوه‌كان و لایه‌نه مرۆییه‌كان.
پێشبینی دەكات لەماوەی 72 كاتژمێری داهاتوودا دۆخەكە خراپتر ببێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.