Erbil 31°C دووشەممە 29 حوزەیران 12:35

وەزارەتی کشتوکاڵ: لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە بەنداوەکانی دوکان و دەربەندیخان گل دراوەتەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماری کاریگەرییەکانی دواین شەپۆلی بارانبارین و لافاوی بۆ سەر بەنداوەکانی هەرێم بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، بەهۆی بارانبارینی دوو ڕۆژی ڕابردووەوە بڕێکی زۆر باش ئاو لە بەنداوەکاندا خەزن کراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، کاریگەریی شەپۆلەکە بەشێوەیەک بووە کە تەنها لە هەردوو بەنداوی گەورەی دووکان و دەربەندیخان، زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن مەتر سێجا ئاو گل دراوەتەوە.

لەبارەی ئاستی زیادبوونی ئاوی ئەو دوو بەنداوە، وەزارەتەکە ئاشکرای کردووە: "ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان ١.٥ مەتر و بەنداوی دوکان ٧٠ سانتیمەتر زیادیان کردووە."

سەبارەت بە بەنداوە بچووکەکان و پۆندەکان، ئامارەکان دڵخۆشکەرن و بەم شێوەیە دابەش بوون:

سنووری گەرمیان و سلێمانی: سەرجەم بەنداوە بچووکەکان پڕ بوون لە ئاو.

سنووری هەولێر: یەک بەنداو پڕ بووە و سەرڕێژی کردووە، بەنداوەکانی دیکەش ئاویان تێدا کۆ کراوەتەوە.

سنووری دهۆک: ئاوی بەنداوەکان زیادیان کردووە بەڵام بەراورد بە ناوچەکانی دیکە بە ڕێژەیەکی کەمتر. باران باریوە.

لە کۆتاییدا وەزارەتی کشتوکاڵ ئاماژەی بەوە داوە کە کاریگەریی ئەم شەپۆلە کۆتایی نەهاتووە و لە ڕۆژانی داهاتووشدا زیادبوونی ئاوی بەنداوە گەورەکان بەردەوام دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.