بارهگای بارزانی له راگهیهنراوێكدا لەبارەی شكاندنی قهبر و كێلی كریستیانهكان له شاری كۆیه بهتوندی هاته دهنگ و دهڵێت "ئهوهی روویداوه كردهوەیهكی ناڕهوایه و دووره له دابونهریت و كولتووری پێكهوهژیان".
لە راگەیەنراوەكەی بارەگای بارزانی هەروەها هاتووە "پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان بە زووترین کات ئەنجامدەرانی ئەم کارە قێزەوەنە بدۆزنەوە و بە سزای یاسایی خۆیان بگەیەنن" .
دەقی راگەیەنراوەكەی بارەگای بارزانی:-
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
زۆر بە توندی ئیدانەی کردەوەی ناڕەوای تێکدان و شێواندنی قەبر و کێلی گۆڕستانی کریستیانەکان دەکەین کە لە 3ی کانوونی یەکەمی 2025 لە شاری کۆیە ڕوویداوە.
ئەمە کردەوەیەکی ناڕەوایە و دوورە لە دابونەریت و کولتووری پێکەوەژیان و برایەتی و تەبایی گەلەکەمان و هەروەها نامۆیە بە کۆمەڵگەی کوردستانی.
پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان بە زووترین کات ئەنجامدەرانی ئەم کارە قێزەوەنە بدۆزنەوە و بە سزای یاسایی خۆیان بگەیەنن .
پێویستە ڕێگە لەمجۆرە کردەوانە و هەر کردەوەیەک بگیرێت کە فەرهەنگی پێکەوەژیان و ئاشتەوایی و تەبایی گەلی کوردستان دەکاتە ئامانج.
بارەگای بارزانی
4ی کانوونی یەکەمی 2025
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.