ئەمڕۆ پێنجشەممە، كۆشكی کرێملین رایگەیاند، ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی رووسیا لە 19ی کانوونی دووەمی مانگی داهاتوو کۆنگرە ڕۆژنامەوانی کۆتایی ساڵ سازدەکات و وەڵامی پرسیاری هاووڵاتیان و ڕۆژنامەنووسان دەداتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکراینا هێشتا ئومێد بهخش نین .
کۆشکی کرێملین لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە، "پووتین سەرۆک کۆمار لهم كۆنگرهیهدا راستەوخۆ ئەنجامی كارو چاڵاكییهكانی حكوومهت له ساڵی ڕابردوو دەخاتە ڕوو و وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسان و هاووڵاتیانی وڵاتەکەمان دەداتەوە. "
ئاماژەی بەوەشکردووه، کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە 19ی مانگی داهاتوو واته مانگی یهك له کاتژمێر 9:00 بە کاتی رووسیا دەست پێدەکات.
ئەم نەریتە ساڵانه روودهدات و بە گشتی چەند کاتژمێرێک دەخایەنێت، لەو ماوەیەدا سەرۆک وەڵامی پرسیارەکان دەداتەوە لەسەر چەندین بابەت، لە پرسە جیۆپۆلەتیکییەکانەوە تا سیاسەتی ناوخۆیی، هەروەها کێشە ناوخۆییەکانی پەیوەست بە ژێرخانی ئابووری یان تەنانەت ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتییان.
ئهمه له كاتێك دایه، ئەو دانوستانانەی کە واشنتۆن لە نێوان کیێڤ و مۆسکۆ بۆ گەیشتن بە ئاگربەست و وهستانی جهنگ دەستیپێکردووە تا ئێستا هیچ پێشکەوتنێکی بەدەست نەهێناوە.
كۆشكی كرێملن راشیگهیاندووه: لە کۆتایی ساڵی 2023وه پووتین کۆنگرە ڕۆژنامەوانییە ئاساییەکەی كه له كۆتایی ساڵدا دهكرێت لەگەڵ بەرنامەی "هێڵی ڕاستەوخۆ" ی هاووڵاتییانی رووسیا تێکەڵ کردووه، کە پێشتر دوو بەرنامەی جیا بوو كه رێكدهخرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.