Erbil 31°C پێنجشەممە 02 تەمووز 13:07

بە بڕیاری مەسرور بارزانی 117 ملیار دینار بۆ تەواوکردنی دووسایدی هەولێر-کۆیە تەرخان کرا

کوردستان TV
100%

لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەم بە پڕۆژە ستراتیژییەکانی ڕێگاوبان، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری تەرخانکردنی گوژمەیەکی نوێی بۆ تەواوکردنی بەشی کۆتایی پڕۆژەی دووسایدی هەولێ -کۆیە دەرکرد، کە بە یەکێک لە شادەمارە سەرەکییەکانی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان دادەنرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ـی کانوونی یەکەمی 2025، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: "بە ڕەزامەندیی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیار درا بە تەرخانکردنی گوژمەی (117 ملیار دینار) بۆ جێبەجێکردنی 8 کیلۆمەتری بەشی کۆتایی پڕۆژەی دووسایدی هەولێر - کۆیە".

پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەش دا، بە جێبەجێكردنی ئەم قۆناغە، ڕێگاکە دەگاتە ناوشاری کۆیە و دەبەسترێتەوە بە شەقامی 60 مەتریی شارەكە کە بڕیارە لە داهاتوودا دروست بکرێت.

 ئەم بەشەی ڕێگاکە کە تەواوکاریی ڕێگای هەولێر - کۆیە بەرەو سلێمانی دەبێت، بە هەمان ڕەوش و پێوەری بەرزی ئەندازیاری جێبەجێ دەکرێت، بەجۆرێک هەر سایدێکی سێ لەین دەبێت و بۆ ئاسانکاریی هاتوچۆی هاووڵاتیانیش چەندین بەرزەپرد لەخۆ دەگرێت.

ڕێگای كۆیە - هەولێر، بە شادەماری ڕێگاكانی كوردستان دادەندرێت و پڕۆژەیەكی ستراتیژیی کەرتی ڕێگاوبانە. ئەم ڕێگایە پایتەختی هەرێمى كوردستان دەبەستێتەوە بە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكان، هەروەها لە هەولێریشەوە بەرەو پارێزگای دهۆك درێژ دەبێتەوە.

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانى، بە گوژمەی گشتیی (560 ملیار و 446 ملیۆن دینار) پڕۆژەی جووتسایدی هەولێر-کۆیە دەستی پێ کردووە و لە ئێستادا نزیکەی 30%ی کارەکانی تەواو بووە. بە تەواوبوونی ئەم پڕۆژەیە، جگە لە کەمکردنەوەی مەترسییەکانی هاتوچۆ، جووڵەی بازرگانی و گەشتیاری لە نێوان پارێزگاکاندا بەشێوەیەکی بەرچاو چالاکتر دەکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.