وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستی ماوەی 17 رۆژ پشووی بۆ ئەو قوتابییانە راگەیاند كە لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن.
وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند "بەهۆى نزیکبوونەوەى پشووەکانى سەرى ساڵى نوێ و بە لەبەرچاوگرتنى بارودۆخى ئەو قوتابییانەى لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن، بڕیاردرا بە ڕێگەپێدان بە قوتابییانی دەرەوەی وڵات بە مەبەستى گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان".
راشیگەیاند "قوتابییانی دەرەوەی وڵات دەتوانن لە ڕێکەوتى (2025/12/19) تاکو (2026/1/5)، واتە بۆ ماوەی 17 رۆژ بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان".
وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەش دا "قوتابییان ئەو ماوەیەى لە شارەکانى هەرێمى کوردستان بەسەرى دەبەن، بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.