كوردستان تیڤی پهیامێكی هاوخەمی ئاراستهی (شەهرام میرحاج دری) پێشكەشكار و بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی كوردستان تیڤی كرد بەهۆی كۆچی دوایی باوكی بەڕێزیان.
ئەمەی خوارەوە دهقی پهیامه هاوخەمییەكەی كوردستان تیڤییە:-
بۆ بەڕێز / شەهرام میرحاج دری - پێشكەشكار و بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی كوردستان تیڤی
خەمباربووین بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی باوكی بەڕێزتان (میرحاج یووسف حدو دری) پێشمەرگەی ھەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گولان، بهم بۆنهیهوه پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەكەتان و تەواوی خزم و کەسوکار و ئاشنایانتان دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواکارین سەبر و ئارامی بە هەموولایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.
انا لله وانا الیه راجعون
كوردستان تیڤی
3ى 12ى 2025
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.