ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه رێكه‌وتی 3.12.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، له دیوانی پارێزگا پێشوازی له یان برایم کونسوڵی گشتی فه‌ڕه‌نسا و خاتو لۆرین نوێنه‌ری شاره‌وانی پاریس و شاندی یاوه‌ری كرد .
له سه‌ره‌تا كونسوڵی فه‌ڕه‌نسا له هه‌رێمی كوردستان سوپاسی پارێزگاری هه‌ولێر كرد، كه به‌رده‌وام هاوكارو هه‌ماهه‌نگ بووه بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه مێژوویی و دۆستاییه‌تییه‌كانی نێوان گه‌لی كورد و فه‌ره‌نسا .
دواتر خاتو لۆرین به‌نوێنه‌رایه‌تی شاره‌وانی پاریس، وێرای گه‌یاندنی سڵاوی ئان هیدالگۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس به پارێزگاری هه‌ولێر، ئه‌جیندای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌ولێر خسته‌ر روو، لەچوارچێوەی یاداشتی لێکتێگەشتنی دەستە خوشکی نێوان هه‌ولێرو پاریس كه بریتییه له ده‌ستپێكردن به پرۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ماڵی پاریس له‌سه‌ر قه‌ڵاتی هه‌ولێر، تاوه‌كو چه‌شنی سه‌نته‌رێكی به‌رگریی له مافی ئافره‌تان رۆڵی خۆی ببینێ .
پارێزگاری هه‌ولێر، وێرای خۆشحاڵی ده‌ربرین به‌سه‌ردانی ئه‌و شانده‌و ده‌ستكردن به ئه‌نجامدانی پرۆژه‌یه‌كی شاره‌ستانیانه له‌سه‌ر قه‌ڵات، تیشكی خستنه سه‌ر هه‌نگاوه عه‌مه‌لیه‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قه‌ڵاتی هه‌ولێرو پلان و ئه‌جیندای فراوانیان بۆ ئاینده‌یی مێژوویی قه‌ڵات.
جگه له‌وه پارێزگاری هه‌ولێر تاكیدی كرده‌وه، كه‌وا ئه‌م پرۆسه‌یه جێگه‌ی بایه‌خی زۆر‌و ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانی خودی رێزدار مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه، كه به‌رده‌وام به په‌رۆشه‌وه له پرۆسه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه ده‌روانێت.
پارێزگاری هه‌ولێر، دووپاتیكرده‌وه كه‌وا هه‌میشه له‌گه‌ڵ خاتو ئان هیدالگۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس، له یاداشتی لێکتێگەشتنی دەستە خوشکی نێوان هه‌ولێرو پاریس دوو پرۆژه‌مان دووپات ده‌كرده‌وه، ئه‌وانیش لە پاریس شه‌قامێك به‌ناوی پێشمه‌رگه بكرێته‌وه و لە هەولێریش ماڵی پاریس له‌سه‌ر قه‌ڵات بکرێتەوە كه خۆشبه‌ختانه هه‌ردوو خاڵ خرانه بواری جێبه‌جێكردن.
خاڵی یه‌كه‌میان خۆشبه‌ختانه له رێوره‌سمێكی شكۆدار به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی شه‌قام و پاركی پێشمه‌رگه له پاریس كرده‌وه و له‌وێشدا په‌یام به هه‌موو جیهان گه‌ێندرا كه‌وا پێشمەرگە سیمبولی خەباتی گەلی کوردە لە پێناو به‌دیهێنانی مافەکانیان ...
خاڵی دووه‌میان، ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ماڵی پاریسه له‌سه‌ر قه‌ڵاتی هه‌ولێر، كه به‌خۆشحالیه‌وه هه‌موو ئاماده‌باشیه‌ك ده‌خه‌ینه روو كه هاوكاری راسته‌قینه بین بۆ هه‌رچی زووه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م پرۆژه‌یه، كه وه‌كو ماڵی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر شانازی پێوه ده‌ه‌كه‌ین .
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا له دیوانی پارێزگا، پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی به خاڵێكی گرنگی دیكه‌دا كه ئه‌ویش كارا كردنی گه‌شته راسته‌وخۆكانی فرۆكه‌وانی نێوان هه‌ولێرو پاریسه، گوتیشی ئه‌م داخوازیه‌مان چه‌ند جارێك له دیداری نێوانمان و بەشداریکردنی شاندی پارێزگای هەولێر لە کۆنگرەی ساڵانەی شارەوانییە فڕانکۆفۆنییەکان له‌گه‌ڵ ئان هیدالگۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس دووپاتكردۆته‌وه‌و چ له هه‌ولێرو چ له پاریس كاری جیدیمان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه كردووه‌و به گه‌شبینیه‌وه له ئه‌نجامدانی ده‌روانین .


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.