Erbil 31°C ھەینی 26 حوزەیران 08:14

گەورەترین کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە جیهاندا بە ئامادەبوونی جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە هەولێر دەکرێتەوە

کوردستان TV
100%

بە ئامادەبوونی مایکڵ ڕیگاس، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، گەورەترین کۆنسوڵخانەی ئەم وڵاتە لە ئاستی جیهاندا، لە پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 3ـی کانوونی یەکەمی 2025، باڵەخانەی نوێی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر کە بە گەورەترین کۆنسوڵخانەی ئەم وڵاتە لە جیهاندا دەناسرێت، لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە.

باڵەخانەی نوێی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا کە لەسەر ڕێگای شەقڵاوە و لە نزیک یەکتربڕی ڕێگای شەقڵاوە و شەقامی 150 مەتری هەڵکەوتووە، بەردی بناغەی لە 6ـی تەمووزی 2018 دانراوە و لە سەر ڕووبەری زیاتر لە 82 دۆنم بە گوژمەی نزیک 800 ملیۆن دۆلار دروست کراوە.

ئەم باڵەخانەیە جیا لە نووسینگەی سەرەکیی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا، شوێنی نشتەجێبوونی فەرمانبەران، شوێنی مانەوەی تیمە ئەمنییەکان، فرۆشگە و شوێنی ڕاگرتنی ئوتۆمبێل لەخۆ دەگرێت و توانای لەخۆگرتنی هەزار کەسی هەیە و بەمەش بووەتە گەورەترین کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە ئاستی جیهاندا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.