Erbil 31°C شەممە 27 حوزەیران 11:19

وەڵامێک بۆ لێدوانەکەی باخچەلی لەبارەی سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ جزیرێ

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی بارەگای بارزانی وەڵامێكی توندی دەوڵەت باخچەلی دەداتەوە كە لێدوانێكی سەبارەت بە سەردانەكەی سەرۆك بارزانی بۆ جەزیرێ داوە، لە وەڵامەكەدا هاتووە "دەوڵەت باخچەلی هێشتا گورگە بۆرەكەی جارانە و ئێستا لە پێستی مەڕدایە".

گوتەبێژی بارەگای بارزانی لە وەڵامەكەدا دەڵێت "قسەکانی باخچەلی لەحاڵێکدایە کە هەموو ئەو ڕێوشوێنەی بۆ سەردانی سەرۆک بارزانی گیرابووە بەر بەپێی تەوافوقێکی پڕۆتۆکۆڵی بووە لەنێوان دەزگا پەیوەندیدارەکانی هەرێم و تورکیا".

دەقی وەڵامەكەی گوتەبێژی بارەگای بارزانی بۆ دەوڵەت باخچەلی:-

بەداخەوە دەوڵەت باخچەلی لەسەر سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ جزیرێ و بەشداری لە سیمپۆزیەمی مەلای جزیری دیسان بەپێی عەقڵیەتی شۆڤینی دواوە و لێدوانی داوە کە دوورە لە هەموو عورفێک و خزمەتی هیچ لایەک ناکات.

قسەکانی باخچەلی لەحاڵێکدایە کە هەموو ئەو وردەکارییە ئەمنی و ئەو ڕێوشوێنەی بۆ سەردانی سەرۆک بارزانی گیرابووە بەر بەپێی تەوافوقێکی پڕۆتۆکۆڵی بووە لەنێوان دەزگا پەیوەندیدارەکانی هەرێم و تورکیا.

لەگەڵ ئەوەشدا هەموو جار لە کاتی سەردانی بەرپرسە پلە بەرزەکانی تورکیاش بۆ هەرێم یەکە سەربازییە تایبەتەکانی تورکیا لەگەڵیاندا هاتوون و هیچ گرفتێک ڕووی نەداوە.

سەردانەکەی سەرۆک بارزانی پشتیوانی بوو بۆ پڕۆسەی ئاشتی کە باخچەلی ئیدعا دەکات پشتیوانی لێ دەکات. ئێمە وامان دەزانی کە خودا دەوڵەت باخچەلی هیدایەت کردووە و وازی لە ڕەگەزپەرستی و شۆڤینییەت هێناوە، بەڵام دیارە کە هێشتا گورگە بۆرەکەی جارانە ئێستا لە پێستی مەڕدا.

گوتەبێژی بارەگای بارزانی

2ی کانوونی یەکەمی 2025

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.