Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 17:26

هاتوچۆی هەڵەبجە: سیستمی بەناوکردنی ئۆتۆمبێل گۆڕانکاری بەسەردا هات

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە ئاگادارییەکی بۆ شۆفێران بڵاوکردەوە و دەڵێت: هەفتەی داهاتوو سیستمی بەناوکردن گۆڕانکاری بەسەردا دێت و دەبێت گرێبەستی (عەقدی) ئەلیکترۆنی هەبێت بۆ بەناوکردن.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە ئاگادارییەکی بۆ شۆفێران بڵاوکردەوە: هەر هاووڵاتییەک گرێبەستی ئەلیکترۆنی پێ نەبێت ناتوانێت ئۆتۆمبێل بەناوی خۆیەوە بکات.

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، هەر شۆفێرێک سەردانی پشکنینەکانی هەزە و بەڕاد دەکات بە مەبەستی بەناوکردنی ئۆتۆمبێل، پێویستە گرێبەستی ئەلیکترۆنی لەگەڵ خۆی بهێنێت بۆ ئەوەی مامەڵەکانی ڕایی بکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو هاووڵاتییانەی بەشێک لە مامەڵەکانیان کردووە دەتوانن کارەکانیان بە ڕێکارە کۆنەکە تەواو بکەن، بەڵام لە ٧ـی کانوونی دووەمەوە هەموو مامەڵەکان ڕادەگیرێن و دەبێت بە سیستمی نوێ و گرێبەستی ئەلیکترۆنی کار بکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.