Erbil 31°C ھەینی 26 حوزەیران 23:43

دوو كەس بە تۆمەتی دزینی ئاسنی تاوەرەكانی كارەبا دەستگیر كران

کوردستان TV
100%

وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، دوو كەس بە تۆمەتی دزینی ئاسنی تاوەرەكانی كارەبا لە هەردوو شارەدێی ئاشتی و ئاغجەلەر دەستگیركراون.

وەزارەتی كارەبا دوێنێ دووشەممە بڵاوی كردبووەوە، لەنێوان هەردوو شارەدێی ئاغجەلەر و ئاشتی نزیكەی 500 پارچە ئاسنی تاوەرەکانی هێڵی (133KV)ی بازیان و ڕانیە لێکراونەتەوە و دزراون.

ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی كارەبا هەواڵی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكانی راگەیاند و بڵاوی كردەوە: هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشی شارەدێی ئاشتی، دوو كەسیان بە تۆمەتی لێكردنەوەی و دزینی پارچە ئاسنەکان دەستگیر کردووە.

ئاماژەی بەوەش دا كە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر هەردوو كەسەكە گیراوەتەبەر.

هەر دوای دزینی ئاسنی تاوەرەكانیش، تیمەکانی کارەبای سلێمانی دەستیان بە دانانی ئاسنی نوێ (ئەنگل لاین) بۆ تاوەرەکان کردبووە.

دزینی ئەم پارچە ئاسنانەی تاوەركانی كارەبا لە كاتێكدابووە كە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو هێرشكرابووە سەر وێستگەی غازی كۆرمۆر لە چەمچەماڵ و بەهۆیەوە بەشی زۆری وێستگەكانی كارەبا وەستابوون و پێدانی وزەی كارەبا لە زۆربەی شارەكان كەمببوویەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.