Erbil 31°C شەممە 25 تەمووز 21:40

ئاماری گیانلەدەستدانی لافاوەکەی ئەندەنوسیا گەیشتە 631 کەس

کوردستان TV
100%

بە پێی ئامارەکان لافاو و هەرەسهێنانی زەوی لە دوورگەی سوماترا لە ئەندەنوسیا بووە هۆی ئاوارەبوونی ملیۆنێک کەس و گیان لەدەستدانی 631 کەس.

ڕۆژی سێشەممە، 2ـی کانوونی یەکەم، ئاژانسی نیشتمانیی بەڕێوەبردنی کارەساتەکان، ڕایگەیاند: ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی لافاو و هەرەسهێنانی زەوی لە دوورگەی سوماترا لە ئەندەنوسیا بۆ 631 کەس بەرزبووەتەوە و ملیۆنێک کەسیش ئاوارە بوون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: 472 کەس هێشتا بێسەروشوێنن، لە کاتێکدا 2600 کەسی دیکە لە سێ پارێزگای ئەو دوورگەیەدا کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای وڵاتەکەوە، بریندار بوون.

هەروەها ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە زیاتر لە 3.3 ملیۆن کەس بەهۆی لافاوەکەوە زیانیان بەرکەوتووە، ملیۆنێک کەسیش گواستراونەتەوە بۆ پەناگە کاتییەکان.

ئەو لافاو و هەرەسهێنانەی زەوی کە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ئەندەنوسیا، تایلەند، مالیزیا و سریلانکای گرتەوە، بووە هۆی گیانلەدەستدانی نزیکەی 1200 کەس و بێسەروشوێنبوونی سەدان کەسی دیکە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.