پاپا لیۆی 14ـەم پاپای ڤاتیكان دوای كۆتاهاتنی سەردانەكی بۆ توركیا، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە لە یەكەم گەشتی بۆ دەرەوەی وڵات گەیشتە فڕۆكەخانەی بەیرووتی پایتەختی لوبنان.
پاپا لیۆی 14ـەم پاپای ڤاتیكان رۆژی پێنجشەممەی رابردوو گەیشتبووە توركیا و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی كۆماری توركیا كۆببووەوە، دواتریش سەردانی چەند شوێنێكی ئایینی لە ئەنقەرە و ئەستەنبۆڵ كردبوو.
پاپای ڤاتیكان ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە بە فڕۆكەیەكی تایبەت گەیشتە فڕۆكەخانەی بەیرووتی پایتەختی لوبنان، بەگوێرەی بەرنامەی سەردانەكەی، پاپا ماوەی 48 كاتژمێر لەو وڵاتە دەمێنێتەوە.
چاوەڕوان دەكرێت پاپای تەمەن 70 ساڵ لەگەڵ میشێل عەون سەرۆكی لوبنان و بەشێك لە بەرپرس و پیاوانی ئایینی ئەو وڵاتە كۆببێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.