ئەمڕۆ شەممە، میدیاکانی دەوڵەتی چین بڵاویانکردەوە، چین هەڵمەتێکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانە بەرزەکان دەستپێکردووە، ئەمەش دوای ئەوەی بەلایەنی کەمەوە 128 کەس لە یەکێک لە کوشندەترین ئاگرکەوتنەوەکانی هۆنگ کۆنگ گیانیان لەدەستدا.
ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئەم ئاگرکەوتنەوەیەی هه‌فته‌ی رابردووی باڵه‌خانه به‌رزه‌كانی "هۆنگ كۆنگ" خراپترین ئاگركه‌وتنه‌وه بووه لە ماوەی دەیان ساڵی رابردوودا كه خه‌ڵك و حكوومه‌تی چینی شۆك كرد، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌م هه‌موو زیان و قوربانیدانه‌ی لێكه‌وته‌وه.
پەخشی ته‌له‌فزیۆنی CCTV ئه‌مرۆ شەممە رایگەیاند، کە کۆمیسیۆنی سەلامەتی له حكوومه‌تی چین دوای ئه‌م رووداوه‌ی هۆنگ كۆنگ، ئاگادارییەکی بڵاوکردووه‌ته‌وه کە هەڵمەتێکی پشکنین و چاککردنەوەی دەستپێکردووە بە ئامانجی رێگریکردن لە مەترسییەکانی ئاگرکەوتنەوە لە باڵه‌خانه بەرزەکاندا.
ئه‌وه‌ش هاتووه: لە کاتی هەڵمەتەکەدا پشکنینی باڵەخانە بەرزەکان دەکرێت بۆ بەکارهێنانی ماددە سووتێنەرەکان، هەروەها دابینكردنی پێداویستییەکانی وەکو ئاگركوژێنه‌وه و تۆڕی سەلامەتی بەرگریی پشكنینی بۆ ده‌كرێت.
حكوومه‌تی چین داواش ده‌كات كه هەموو ناوچەکان و شاره‌كان دەبێت هەستی بەرپرسیارێتی خۆیان بەهێز بکەن له كاتی رووداوه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه، جگه له‌وه هەماهەنگی یه‌كتر بکەن تا زیانه‌كان كه‌متر بێت له‌وه‌ی كه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێویستە چاودێری و پشکنین چڕتر بکرێتەوە بۆ دڵنیابوون لە ئەنجامە بەرجەستەکراوەکان".


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.