ئەمڕۆ پێنجشەممە ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، ئەگەر هێزەکانی کیێڤ رەزامەند بن لەسەر کشانەوە لەو ناوچهو ههرێمانهی رووسیا داوای دهكات، مۆسکۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی بۆ سهر ئۆکراینا رادەگرێت.
ڤلادیمێر پووتین لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە قیرغیزستان گوتی: "ئەگەر هێزەکانی ئۆکراینا ناوچە داگیرکراوەکان بەجێبهێڵن، ئێمەش شەڕەکان رادەگرین، بهپێچهوانهش ئەگەر نەڕۆن بە هێزی سەربازی دەریان دەکەین."
ئهوهش هاتووه: لە یەکەم پێشنیاری ئاشتی کە ئەمریکا پێشکەشی رووسیای کردبوو، مەرجی ئەوە بوو کە کیێڤ ناوچەی دۆنێتسک و لوهانسک رادەستی مۆسکۆ بکات، کە زۆرێک لە بهرپرسانی باڵای کیێڤ بە تەسلیمبوونیان لێكدایهوه.
دواتر دەقەکە دوای ڕاوێژ لەگەڵ ئۆکراینا هەموارکرایەوە کە پێشتر دەستبەرداربوون لە خاکهكهیان بە هێڵی سوور زانیبوو.
لای خۆیهوه، ڤلادیمێر پووتین، سەرۆک کۆماری رووسیا ئهمڕۆ پێنجشەممە دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی هیچ نیازێکی نییە هێرش بکاتە سەر یەکێتی ئەوروپا.
بەڵام ئاماژەی بەوەدا کە مۆسکۆ رێوشوێنی تۆڵەسەندنەوەی ئابووری ئامادەکردووە لە ئەگەری دەستبەسەرداگرتنی سەروەت و سامانی بەستووی رووسیا.
بڕیارە هەفتەی داهاتوو ستیڤ ویتکۆف نوێنەری ئەمریکا بگاتە مۆسکۆ و لەگەڵ بەرپرسانی رووسیا تاوتوێی ئەو پێشنیازە بکات كه بۆ وهستانی جهنگی چوارساڵهی رووسیا و ئۆكراینا ئامادهكراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.