وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هەڕەشەی دووبارە دەستپێكردنەوەی هێرشەكان بۆ سەر لوبنان كرد ئەگەر حزبوڵا پێش سەری ساڵ بڕیاری چەكدانان جێبەجێ نەكات.
یسرائیل كاتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئەمڕۆ چوارشەممە لە چاوپێكەوتنێكدا بۆ میدیاكانی وڵاتەكەی رایگەیاند: ئیسرائیل بڕوای بە حزبوڵا نییە چەك دابنێت، بڕواش ناكەین پابەند بێت بە مەرجەكانی ئەمریكا.
راشیگەیاند: دووبارە كردەوەی سەربازی بژادەیەكی بەهێزی ئیسرائیلە بۆ سەر لوبنان ئەگەر حزبوڵا لە كاتی دیاریكراودا پابەندنی بڕیاری چەكدانان نەبێت.
لە مانگی ئابی رابردوو هەردوو حكوومەتی ئیسرائیل و لوبنان رێككەوتن لەسەر پلانی چەكدانانی حزبوڵا، بەڵام هەر زوو حزبوڵا رێككەوتنەكەی رەتكردەوە و رایگەیاند كە ئەم كارە دەبێتە هۆی هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆیی لە لوبنان.
یسرائیل كاتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل جەختی كردەوە كە ئەمریكاش حزبوڵای پابەندكردووە تا كۆتایی ئەمساڵ چەك و مووشەكەكانیان رادەستی سوپای لوبنان بكەن، بەڵام ئەوان دڵنیان حزبوڵا پابەندی ئەم بڕیارە نابێت و رێككەوتنەكە جێبەجێ ناكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.