Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 18:20

مارك ساڤایا: عێراق پێویستی بە چاكسازیی ڕیشەییە

کوردستان TV
100%

نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ عێراق رایگەیاند، عێراق ئێستا پێشكەوتنی راستەقینەی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام هێشتا وڵاتەكە پێویستی بە چاكسازیی ریشەییە.

مارك ساڤایا نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ عێراق ئەمڕۆ سێشەممە لە پۆستێكی تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) راگەیاندووە "ئەمریكا ماوەیەكی دوور و درێژە پشتیوانی لە دامەزراوە ئەمنی و شەرعییەكان لە عێراق دەكات".

ساڤایا راشیگەیاندووە "یەكێك لە هەوڵە هاوبەشەكانی نێوان ئەمریكا و عێراق شكستهێنانی داعش و رووبەڕووبوونەوەی كەسانی خراپ و بەرەوپێشبردنی سەقامگیرییە لە ناوچەكەدا، بەڵام سەرەڕای هەموو ئەمانەش هێشتا چاكسازی ریشەیی لەو وڵاتە پێویستە".

نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ جەختیشی كردەوە "كۆمپانیا ئەمریكییەكان كە لە رابردوودا ملیارەها دۆلاریان بۆ پاڵپشتی خەرج كردووە، وەك هاوبەشێكی سەرەكی لەو وڵاتە دەمێننەوە بە مەبەستی بەهێزكردنی ئاسایش و سەقامگیری و پاراستنی سەروەری خاكی عێراق".

مارك ساڤایا رۆژی هەینی رابردووش لە پۆستێكی دیكەدا رایگەیاندبوو كە بڕیارە لە ماوەیەكی نزیكی داهاتوودا سەردانی عێراق بكات و لەگەڵ بەشێك لە سەركردەكان كۆببێتەوە.

نەشی شاردبووەوە كە ئەمریكا لە نزیکەوە چاودێری پڕۆسەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق دەكات و بەهیچ شێوەیەك رێگە نادات هیچ دەستەوەردانێكی دەرەكی لە پڕۆسەكەدا رووبدات.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.