سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کۆنسوڵی گشتیی ئوردن لە هەولێر، کۆبوونەوە و جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی دوو لایەن و فراوانکردنی هاریکاریی هاوبەش لە کەرت و بوارە جیاجیاکاندا کردەوە.
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2025/11/24 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ زیاد به‌تارسه، كونسوڵى گشتیى نوێى شانشینى ئوردنی هاشمى له هه‌رێمى كوردستان، پیرۆزباییى ده‌ستبه‌كاربوونى لێ كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا وێڕاى ئاماژه‌دان به په‌یوه‌ندیى مێژوویى له‌نێوان هه‌رێمى كوردستان و شانشینى ئوردنیدا، هه‌ردوولا جه‌ختیان له ئاماده‌یى و خواستى دوولایه‌نه بۆ بڕه‌وپێدانى زیاتر و فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌ش له كه‌رت و بواره جیاجیاكاندا كرده‌وه.
هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و دۆخى عێراق به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.