Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 15:47

مالیزیا بەکارهێنانی سۆشیال میدیا بۆ خوار ته‌مه‌نی 16 ساڵان قەدەغە ده‌كات

کوردستان TV
100%

مالیزیا بیر لەوە دەکاتەوە کە لە ساڵی داهاتووەوە بەکارهێنانی سۆشیال میدیا بۆ ئەوانەی تەمەنیان لە خوار 16 ساڵییەوەیه‌ قەدەغە بکات، ئەمەش هاوتەریبە لەگەڵ پێشنیارێکی ئەم دواییەی حکوومەت کە لە مۆدێلی ساڵی رابردووی ئوسترالیا سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌.

فەهمی فادل، وەزیری پەیوەندییەکانی مالیزیا لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە ڕۆژنامەی "زە ​​ستار"ی مالیزیا بڵاویکردووەتەوە رایگەیاندووە، "هیوادارن تا ساڵی داهاتوو پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا پابەند بن بە بڕیارەکەی حکوومەت کە ڕێگری لە کردنەوەی ئەکاونتەکانی خوار تەمەنی شانزە ساڵان دەکات لەسەر ئەو پلاتفۆرمانە".

ئاماژەی بەوەشکرد، پێموایە ئەگەر دەزگاکانی حکوومەت و دایک و باوکان هەموویان رۆڵی خۆیان بگێڕن، دەتوانین دڵنیابین لەوەی ئینتەرنێت لە مالیزیا نەک تەنها خێرا بێت، بەڵکو سەلامەتیش بێت، بەتایبەتی بۆ منداڵان و خێزانەکان.

چه‌ند ساڵێكه‌ مالیزیا کۆنترۆڵی خۆی بەسەر پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیادا بەهێزتر کردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەرزبوونەوەی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان، ئەمەش وایکردووە کە پلاتفۆرم و خزمەتگوزارییەکانی نامە ناردن کە زیاتر لە هەشت ملیۆن کەس لە وڵاتەکەدا بەکاریدەهێنن، مۆڵەت بەدەستبهێنن بەپێی یاسایەکی نوێ کە لە مانگی یەکەوە کەوتووه‌ته‌ بواری جێبەجێکردنەوە.

ژمارەیەکی زۆر لە پەرلەمانتاران پشتگیریان لەو پڕۆژە یاسایەی حکوومەت کردووه‌ بۆ سنووردارکردنی دەستڕاگەیشتن بە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا بۆ ئەوانەی ته‌مه‌نیان خوار 16ساڵانه‌.

مالیزیا دەیەوێت سوود لە ئوسترالیا وەربگرێت، کە لە 10ی کانوونی دووەمەوە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا، لەوانە فەیسبووک و ئینستاگرام و تیک تۆکی ناچار كرد ئەکاونتی بەکارهێنەرانی خوار تەمەنی 16 ساڵ بسڕنەوە، ئەگەرنا ڕووبەڕووی غەرامەیەکی زۆر دەبنەوە.

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.