Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 11:45

حکوومەت داشکاندنی گەورە بۆ بەستنی پێوەری ئاو و قەرزەکان دەکات

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر ڕایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا دەرفەتێکی دیکە بداتە ئەو هاووڵاتییانەی تاوەکو ئێستا پێوەری ئاویان نەبەستووە و کرێی بەشداریکردن و قەرزەکانیان بۆ کەم دەکاتەوە. بڕیارەکە لە ئەمڕۆوە تاوەکو 1ـی نیسانی ساڵی داهاتوو کاری پێ دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر ڕایگەیاند، لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و بە ئامانجی سوودمەندبوونی هاووڵاتییان بە بەستنی پێوەری ئاو و کەمکردنەوەی قەرزی کەڵەکەبووی کرێی ئاو، هەروەها بۆ کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی ئاو، ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی نوێی دەرکرد.

بەپێی بڕیارەکە، لە ڕێکەوتی (24-11-2025) تاوەکو (1-4-2026)، ئاسانکاری و داشکاندن بۆ هاووڵاتییان دەکرێت بەم شێوەیەی خوارەوە:

• بۆ دەرەوەی سەنتەری شارەکان:  کرێی بەستنی ئاو لە 45 هەزار دینارەوە کەم دەکرێتەوە بۆ 10 هەزار دینار.
• بۆ سەنتەری شارەکان:  کرێی بەستنی ئاو لە 45 هەزار دینارەوە کەم دەکرێتەوە بۆ 20 هەزار دینار.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە، جگە لەو کەمکردنەوانە، داشکاندنی ڕێژەی %20 لەو بڕە پارانەش دەکرێت، بەو مەرجەی هاووڵاتییەکە پابەند بێت بە بەستنی پێوەری ئاو.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر داوا لە هاووڵاتییان دەکات سوود لەم دەرفەتە وەربگرن و ڕاشیگەیاندووە کە تیمەکانیان ئامادەن بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان لەژێر ڕۆشنایی ئەم بڕیارەدا.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.