Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 10:42

دۆناڵد ترەمپ گرووپی ئیخوان موسلیمین دەخاتە لیستی تیرۆرەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆكی ئەمریكا بڕیاریداوە گرووپی ئیخوان موسلیمین كە لە ساڵی 1928ـەوە دامەزراوە، بخاتە لیستی تیرۆرەوە بەهۆی ئەوەی هەڕەشەن لەسەر ئاسایشی نیشتمانی و هەروەها پارەی ئەو وڵاتە بۆ تیرۆر و توندوتیژی و ناسەقامگیری بەكاردەهێنن.

دۆناڵد ترەمپ بە میدیایەكی ئەمریكی راگەیاندووە كە ئیخوان موسلیمین وەك رێكخراوێكی تیرۆریستی دەناسێنی و دەیخاتە لیستی تیرۆرەوە.

سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشداوە كە بڕیاری ناساندنی ئیخوان موسلیمین وەك گرووپێكی تیرۆریستی بە توندترین شێوە جێبەجێ كات.

بە دەرچوونی ئەم بڕیارەی دۆناڵد ترەمپ، گەورەترین گورزی یاسایی و دارایی و رێكخراوەیی بەر گرووپی ئیخوان موسلیمین لە ئەمریكا و وڵاتانی جیهان دەكەوێت.

لە ئەگەری دەركردنی بڕیاری خستنەنێو لیستی تیرۆرەوە، ئەوا راستەوخۆ سەرجەم پارە و سەروەت و سامانەكانی گرووپی ئیخوان موسلیمین لە ئەمریكا و وڵاتانی دیكە كە سەر بە ئەمریكان، بلۆك دەكرێت.

هەموو جۆرە هاوكاری و پشتگیرییەك بۆ گرووپەكە وەك تاوان سەیر دەكرێت و سزاكەی زیندانیكردنە بە 20 ساڵ یاخود بۆ هەتاهەتایە، هەروەها هاتنی ئەندامانی گرووپەكە بۆ ئەمریكا قەدەغە دەكرێت، ئەمە جگە لە داخستنی سەرجەم ئەو شوێن و ناوەندانەش كە لەلایەن گرووپەكەوە پشتگیری دەكرێن لە ناوخۆی ئەمریكادا.

دۆناڵد ترەمپ پێی وایە گرووپی ئیخوان موسلیمین پەیوەندی بە بەشێك لەو هێرشە تیرۆریستییانەوە هەیە كە پێشتر كرابوونە سەر ئەمریكییەكان، ئەمە جگە لەوەی كە بوونی ئیخوانەكان لە ئەمریكا هەڕەشەن لەسەر ئاسایشی نیشتمانی و هەروەها پارەی ئەمریكا بۆ توندوتیژی و تیرۆر و ناسەقامگیری بەكار دەهێنن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.