وەزیری هەواڵگریی ئێران هۆشداری دا لە هەوڵەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ بەئامانجگرتنی عەلی خامەنەیی رابەری باڵای كۆماری ئیسلامی یاخود هاندان بۆ دروستكردنی نائارامی لەناوخۆی ئێران.
ئیسماعیل خەتیب وەزیری هەواڵگریی ئێران بە میدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاندووە: عەلی خامەنەیی كۆڵەكەیە، بۆیە هەمیشە دوژمنان هەوڵی ئەوەیان داوە بیكەنە ئامانج، یاخود هەوڵی ئەوەیان داوە نائارامیی لە ناوخۆی ئێران دروست بكەن.
وەزیرەكەی ئێران ئاشكراشی كرد كە بەردەوام واشنتن و تەلئەڤیڤ پلانیان داڕشتووە یان هەڕەشەیان كردووە بۆ بەئامانجگرتنی رابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران.
بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە كاتی جەنگی 12 رۆژەی نێوان وڵاتەكەی و ئێران، رایگەیاندبوو "كوشتنی عەلی خامەنەیی پەرە بە ململانێكان نادات، بەڵكو بەیەكجاری لەناویان دەبات".
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكاش ئەو كات رایگەیاندبوو، كە كوشتنی خامەنەیی ئامانجێكی ئاسانە، بەڵام واشنتن هەوڵی ئەنجامدانی ئەو كارە نادات، بەلایەنی كەم بۆ ئەم كاتە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.