ئەمڕۆ یەكشەممە لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق، فەرماندەیەكی باڵا و كۆمەڵێك چەكداری داعش لە سنووری پارێزگای كەركووك كرانە ئامانج و كوژران.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: بەپێی زانیاری وردی هەواڵگری و دوای سێ مانگ چاودێری چڕ، ئەمڕۆ یەكشەممە فڕۆكە جەنگییەكانی (F-16)ی عێراقی بە هاوكاری فەڕەنسییەكان هێرشێكی ئاسمانییان كردە سەر مۆڵگەیەكی چەكدارانی داعش لە دۆڵی زەغیتوون لە باشووری پارێزگای كەركووك.
لە هێرشەكەدا فەرماندەیەكی باڵا و ژمارەیەك چەكداری داعش لەنێو مۆڵگەكەدا كرانە ئامانج.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاماژەی بەوەش دا كە هێرشەكە بەسەركوتوویی و پێكانی راستەوخۆی ئامانجەكان كۆتایی پێ هات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.