كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكان رایگهیاند، دهرگای وهرگرتنی تانهكان داخراوه و لەم هەفتەیەدا دەست دەكرێت بە ئامادەكردنی وەڵامهكان بۆ ئەو تانانە و رەوانەی دەسەڵاتی دادوەری دەكرێت بۆ بڕیاردان لهسهری.
جومانە غەلای گوتەبێژی كۆمیسیۆنی ههڵبژاردن بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاندووه: بەپێی یاسای كۆمسیۆن ژمارە 31ی ساڵی 2019، كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان حەوت رۆژی دەوامی لەبەردەستدایە بۆ ئامادەكردنی وەڵامەكان بۆ ئەوەی دەسەڵاتی دادوەری بڕیار لەسەر ئەو تانانە بدات.
ئاماژەی بەوەشكردووە، دەسەڵاتی دادوەری لە بەرامبەردا 10 رۆژی كاركردنی هەیە بۆ بڕیاردان و یەكلاییكردنەوەی تانەكان.
گوتهبێژی كۆمیسیۆن راشیگهیاند : ئەگەر دەسەڵاتی دادوەری ئەم تانانە له ماوهی دیاریكراو یەكلایی بكاتەوە، ئەوا دادگای باڵا ئەنجامی كۆتایی تانهكان دەنێرێت بۆ دادگای باڵای فیدراڵی بۆ مهبهستی پەسەندكردنی.
هەروەها ئاماژەی بەوەشكردووە، ژمارەی تانە پێشكەشكراوەكان 872 تانە بووه كه ئاڕاستهی كۆمیسیۆن كراوه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.