وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند کە لە ڕێگەی سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانییەوە، 75 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سەر بە ئۆکراینایان لە ناوچە جیاوازەکان، لەنێویاندا مۆسکۆ، خستووەتە خوارەوە.
ڕۆژی یەکشەممە، 23ـی تشرینی دووەم، وەزارەتی بەرگریی رووسیا، ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو 75 درۆن لەلایەن سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانییەوە لەنێوبراون و ئاماژە بەوەش کراوە لە زۆربەی ناوچەکان لەوانەش مۆسکۆ و سەر دەریای ڕەش خراونەتە خوارەوە.
ئەندری ڤۆرۆبیۆڤ، پارێزگاری هەرێمی مۆسکۆ، لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان جەختی لەوە کردەوە کە وێستگەی کارەبای شاتورا ڕووبەڕووی هێرشی درۆن بووەتەوە و وتی: "چەند درۆنێک کەوتنە ناو وێستگەکەوە ئاگر لە وێستگەکە کەوتەوە و کۆنترۆڵ کرا. تیمەکانی فریاگوزاری بەردەوامن لە کارەکانیان."
پاڤێڵ مالکۆڤ، پارێزگاری هەرێمی ریازانیش ڕایگەیاند کە بەهۆی کەوتنەخوارەوەی پارچەی ئەو درۆنانەی لە ناوچەکە پێکراون، ئاگر لە دامەزراوەیەک کەوتووەتەوە، بەڵام ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.