ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا داوای دروستکردنی پەیوەندییەکی "هێمن" لەگەڵ جەزائیر دەکات و جەخت لەوە دەکاتەوە کە هێشتا زۆر شت لە نێوان هەردوو وڵاتدا ماون پێویستیان بە "راستکردنەوە" هەیە.
ماکرۆن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە پەراوێزی لوتکەی گرووپی (G20) لە جۆهانسبێرگ ڕایگەیاند: "دەمانەوێت پەیوەندییەکی هێمن بۆ داهاتوو بنیات بنێین، بەڵام پێویستە زۆر شت راست بکەینەوە".
سەرۆکی فەرەنسا ئاماژەی بەوەشدا کە دۆخی ئێستای نێوانیان لە چەندین دۆسیەی هەستیاردا "جێگەی ڕەزامەندی نییە"، بەتایبەتی لە پرسەکانی:
ئاسایش
کۆچ
ئابووری
بڕیار بوو لە پەراوێزی لوتکەکەدا، ماکرۆن لەگەڵ عەبدولمەجید تەبون، سەرۆکی جەزائیر کۆببێتەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو تەبون لێخۆشبوونی بۆ نووسەری فەرەنسی-جەزائیری "بوو عەلەم سەنساڵ" دەرکرد، بەڵام بەهۆی ئەوەی سەرۆکی جەزائیر سەردانی جۆهانسبێرگی نەکرد، دیدارەکە ئەنجام نەدرا.
سەرۆکی فەرەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن ڕایگەیاند دەیەوێت پەیوەندییەکی هێمن لەگەڵ جەزائیر بنیات بنێت، بەڵام دان بەوەدا دەنێت کە پەیوەندییەکانی ئێستا لە ئاستی پێویستدا نین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.