Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 20:52

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا دەکات

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ شەممە 22ی تشرینی دووەمی 2025 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە نوری مالکی سەرۆکی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا باسیان لە دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و قۆناغی دوای هەڵبژاردن کرد و جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بخرێنە خزمەتی خەڵکی عێراق.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە .

هەروەها بڕیار لەسەر بەردەوامیی ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕاکان و هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسیەکانی نێو پڕۆسەی سیاسیی عێراق درا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.