Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 20:53

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە نوری مالیکی کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کرد. لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی عێراق دوای هەڵبژاردن و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر - بەغدا کرا.

ئەمڕۆ شەممە 22ـی تشرینی دووەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخی گشتیی عێراق دوای پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، هەوڵ و گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی فیدراڵ تاوتوێ کرا.

هەروەها هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.